“عیسا ئیبراهیم زاده”، كه‌شاوه‌رز و چالاكی كرێكاری، به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عیسا ئیبراهیم زاده” كاتژمێر شه‌شی به‌یانی یه‌كشه‌ممه له هێرشی هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ئیتلاعاتی شنۆ بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندووتیژییه‌وه له پێش چاوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش ده‌ستبه‌سه‌ر و له دادگایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌دا به پێنج ساڵ زیندان و جه‌ریمه‌ی نه‌خدی مه‌حكووم كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه پاش چه‌ند مانگ به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. “عیسا ئیبراهیم زاده” له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی سنفی خۆی و هاوپیشه‌كانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام پاش گه‌ڕانه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “سه‌رووكانی” سه‌ر به پیرانشار به‌ناوی “یاسین ئاباریان” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه.