په‌یوه‌ستبوونی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ به‌ندكراوانی سیاسی به‌ مانگرتنی دژبه‌ ئێعدام

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه‌ دژبه‌ سزای ئێعدام په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی ئێڤین و قزلحه‌سار ده‌بن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی ژن و پیاوی زیندانه‌كانی ئێڤین و قزلحه‌سار بڕیاریان داوه‌ هه‌ر سێشه‌ممه‌ دژبه‌ سزای ئێعدام له‌ ئێران، مان بگرن، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ به‌ندكراوان به‌ ناوه‌كانی “بێهرووز ئێحسانی”، “ڕه‌زا ئه‌كبه‌ری مۆنفه‌رد”، “خۆسڕه‌و ڕه‌هنه‌ما”، “ڕه‌زا ڕه‌زایی”، “حسێن شه‌هسه‌واری”، “نه‌سرۆڵڵا فه‌لاحی”، “مه‌سعوود مۆعینی”، “عه‌لی مۆعێزی”، “شه‌هاب نادعه‌لی”، “عه‌لی بۆحه‌یرایی”، “ئاره‌ش مورادی” و “یاسینر مۆختاری” له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ڕاگه‌یاند.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net