31
كرێكارانی شاغڵ له وزه‌خانه‌ی سه‌هه‌ندی بۆناب ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی ٨ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه و به‌رپرسانی وزه‌خانه‌ی سه‌هه‌ند له جیاتی وڵامدانه‌وه به كێشه و گرفتی كرێكاران، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كه‌ن. كرێكاران هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌گه‌ر خۆیان یان ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌خۆش كه‌وێت ناتوانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن.