ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی تۆپی پێی سه‌قز له به‌یاننامه‌یه‌كدا له ناڕه‌زایه‌تی به زیندانی كردنی “شێركۆ حیجازی”، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی خۆیان ڕاگه‌یاند.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: لێژنه‌ی تۆپی پێی كۆمپانی یان ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی نییه و ڕێكخراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییه كه هیچ بودجه‌یه‌كی نییه و حه‌قده‌ست له ده‌وڵه‌ت وه‌ر ناگرێت. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئه‌ندامانی به به‌رپرسیاره‌تی خۆیانه‌وه كاری تێدا ده‌كه‌ن. هه‌ر كات سه‌رۆكی لێژنه‌كه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، هه‌موو ئه‌ندامانی لێژنه‌كه ده‌ست له‌كار ئهكشێنهوه و لێژنه‌كه هه‌ڵ دهوشێننهوه تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی نوێ به‌ربژێر ده‌كرێت. ئێمه ئه‌ندامانی ئه‌و لێژنه‌یه به شێوه‌ی نه‌مادین و بۆ پشتیوانی له “شێركۆ حیجازی” ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمان ڕاده‌گه‌ینین.