32
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی زانكۆی كوردستان مه‌راسمی حكوومه‌تی ده‌یه‌ی فه‌جریان بایكۆت كرد و هیچ خوێندكارێك تێدا به‌شدار نه‌بوو.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌رپرسانی زانكۆی كوردستان بڕیاریان دابوو كه ڕێپێوانێك به بۆنه‌ی ده‌یه‌ی فه‌جر له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و زانكۆیه به به‌شداری كارمه‌ندان و خوێندكاران به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام خوێندكاران بایكۆتیان كرد و هیچ كه‌س تێدا به‌شداری نه‌كرد. ڕۆژی ڕابردووش له ڕاپۆرتێكدا هه‌وڵی حه‌راسه‌ت و سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری خسووسی خوێندكاران له به‌شی ڕاوێژكاری ئه‌و زانكۆیه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرا.