112
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “ئاریت”ی سه‌ر به ناوچه‌ی بایه‌نگانی پاوه به ناوی “كه‌یهان فاتحی”، پاش برینداربوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له سنووری نه‌وسوود، به‌هۆی هه‌ژاری له نه‌خۆشخانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵ و پاره‌ی بۆ سارێژكردنی برینه‌كانی نه‌بووه.
“كه‌یهان فاتحی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له مه‌ودای شه‌ش متری به فیشه‌كی ساچمه‌یی ته‌قه‌ی لێكرا و جه‌سته‌ی زیاتر له ٤٠٠ ساچمه‌یی به‌ركه‌وتووه. ئێستا به‌هۆی هه‌ژاری پاره‌ی بۆ ده‌رهێنانی ساچمه‌كان نییه و برینه‌كانی ئیلتهابی كردووه. ئه‌و كۆڵبه‌ره له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاره و پێویستی به یارمه‌تی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ناوچه‌ی بایه‌نگان و شاری پاوه هه‌یه.