143
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی شایی له هندووستان، ٧١ كرێكار كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هندووستان، ئه‌و ڕووداوه له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ته‌ره‌قه له شاری هاردی له ئه‌یاله‌تی “مادیا پڕادش” ڕوویداوه. له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌دا، ١١ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٦٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.