71
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له تاران و ده‌ورووبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی خانه‌نشینكراو، شاغڵی شیركه‌تی و په‌یمانكاری له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت دا له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، گۆڕانی سیسته‌می پیشه‌یی بۆ ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودان و سامان‌دانی دۆخی پیشه‌یی پێرسۆنێلی نه‌وت له به‌شه جۆراجۆره‌كان بوون.