31
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری له مێحوه‌ری ورمێ بۆ مهاباد و ئاگرگرتنی، دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی مانگی سووری ورمێ، ڕووداوه‌كه كاتژمێر پێنج و ٢١ خوله‌كی ئێواره‌ی دووشه‌ممه له جاده‌ی نێوان ورمێ بۆ مهاباد ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێكی پژۆ ئاگری گرتووه و هه‌ر دوو سه‌رنشینه‌كه‌ی له نێو ئاگردا سووتاون و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بووه كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.