سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی دەستبەسەرکرانی “ئارام سەبزی” هاووڵاتی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی بۆکان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.
“ئارام سەبزی” ئێوارەی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی دا گیرا. ناڕوونیی چارەنووسی ئەو لاوە لە حاڵێکدایە کە بەوتەی کەس و كاری، ناوبراو نەخۆشیی دەروونی هەیە و دەستی ڕاستی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شکاوە. ئارام تەنانەت لە خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بە کەڵک وەرگرتن لە کارتی سووری سەربازی بەخشراوە و ئێستا هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگێرانی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یانن.