به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌، به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، مه‌راسمێكیان له‌ ده‌ورووبه‌ری كێوی ئاویه‌ر به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ خوێندنی سروودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا ده‌ستی پێكردووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ وێنه‌ی ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی كوردستانیان له‌و شوێنانه‌ی دیاریان كردبوو بڵاو كرده‌وه‌ و پاشان له‌سه‌ر باروودۆخی سیاسی ئێران و كوردستان،هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ نێو چینی كرێكار و خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی كوردستان قسه‌ و باسیان كرد. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و مه‌راسمه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی سۆسیالیزم”، “بژی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” و “بژی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی” كۆتایی پێهاتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net