“وریشه مورادی” كه شه‌ش مانگ له‌وه‌به‌ر له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن بازپۆرسی لقی پێنجی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی تارانه‌وه به “به‌غی(شه‌ڕی چه‌كداری دژبه حكوومه‌ت)” تۆمه‌تبار كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه سزای قورس به‌سه‌ریدا بسه‌پێندرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌روه‌نده‌ی “وریشه مورادی” به تۆمه‌تی “به‌غی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامیه‌تی له پژاك” ڕاده‌ستی لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی كراوه و گیانی ئه‌و چالاكه سیاسیه له مه‌ترسی دایه. ناوبراو پێنج مانگ له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له به‌ندی تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاتی سنه و ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین تێپه‌ڕ كردووه و به مه‌بستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوێێكهوتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه سزای قورش به‌سه‌ریدا بسه‌پێندرێت.