مانگرتن له‌ خواردنی “كورۆش گه‌راوه‌ند” له‌زیندانی ئیلام

ماڵپه‌ڕی په‌یام

“کورش گەراوەند” هاووڵاتی خەڵکی سەراوڵەی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام،  له‌ ناڕەزایەتی به‌ ناڕوونی چاره‌نووس، له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی ڕێبه‌ندانه‌وه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئیلام مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

کورش گەڕاوەند تەمەن ٢٠ ساڵ، ڕۆژی ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٥ ڕۆژی به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سه‌راوڵه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی “ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی میللی” به‌ ٧ مانگ زیندان سزا درا و ڕۆژی ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئیلام گوازرایه‌وه‌. ئێستا ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی چاره‌نووس و هه‌ڵسووكه‌وتی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net