خۆكوژی به‌ندكراوێكی مێرمنداڵ پاش ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ ئیتلاعاتی ئیلام

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

“محه‌ممه‌د كۆمه‌یل زه‌ندی” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و له‌ به‌ندكراوانی شۆڕشی ژینا، پاش ئه‌شكه‌نجه دان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئیلام و تۆمه‌تباربوون به‌ “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست”، له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێنا.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، “محه‌ممه‌د كۆمه‌یل زه‌ندی” به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ به‌رزایی ئاپارتمانێكی پێنج نهۆمی خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. پاش ئه‌و ڕووداوه‌ هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ته‌رمی ئه‌و لاوه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌ و ده‌ورووبه‌ر كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ، پاش زه‌وتكردنی مۆبایله‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه‌. “محه‌ممه‌د كۆمه‌یل زه‌ندی” ساڵی ڕابردوو دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر و ٤٣ جار ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا. ناوبراو ساڵی ڕابردووش به‌هۆی گوشاری ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستی دابووه‌ خۆكوژی و بۆ ماوه‌یه‌ك چووبۆوه‌ كۆما.

 

 

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net