23
ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “تاهر عه‌زیزی” و كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی پیرانشار، له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له گوندی “لهگبهنی لاجان” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“تاهیر عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی پیرانشار، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد و مه‌راسمی پرسه و سهرخۆشییهكهی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.