ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، ڕێكخراوی ڕوانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ كاروباری سووریه له ڕاگه‌یاندنێكدا هۆشداری دا و وتی: له حاڵێكدا جیهان سه‌رقاڵی شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و گرووپی حه‌ماسه، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له باكووری سوورییه خه‌ریكه ئه‌چێته قۆتاغێكی مه‌ترسیداره‌وه.
ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: بۆردوومانی ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه، سه‌رچاوه‌كانی ژیانی له‌و ناوچه‌یه لاواز كردووه، به‌رق، ئاو، بێهداشت و ده‌رمانی له ناو بردووه و گیانی ملیۆنان كه‌سی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌و هێرشانه ئه‌بێ به زووترین كات ڕاوه‌ستن. له ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ئاماژه به بۆردوومانی جاده‌كان كراوه، ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه هێزه‌كانی فریاگوزاری بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵك كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن و ده‌وڵه‌تی توركیا به ئه‌نقه‌ست له‌گه‌ڵ ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری و شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌یكاته ئامانج تاكوو هیوا و ژیان له‌و ناوچانه له ناو ببات.