ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “ئومید فه‌راسه‌تی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له پیرانشار، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخواز یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان به‌رز نرخاند.
ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی “ئومید فه‌راسه‌تی” به بڵاوكردنی گرته‌ویدیۆیه‌ك ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ڕۆڵه‌كه‌یان پیرۆزبایی كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به ڕێگا و ڕێبازی كرده‌وه. باوكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه شێعرێكی بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی خوێنده‌وه و به‌و شێوه‌یه یادی هه‌موو قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی به‌رز نرخاند. ئومید فه‌راسه‌تی” ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له فه‌له‌كه‌ی “محه‌ممه‌د ئه‌وراز” به‌ره‌و “كۆنه‌خانه” به دوو فیشه‌كی جه‌نگی و سێ فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكرا و پێش ئه‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكرد.