دیداری دایه مینا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “وه‌فا ئازه‌ربار” و “موحسن مه‌زڵووم”

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، دایكی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “موحسن مه‌زڵووم” و “وه‌فا ئازه‌ربار”ی كرد و یه‌كڕێزی و یه‌كگرتوویی دایكانی شۆڕشی دووپات كرده‌وه‌.

“جوانا تەیمسی”، هاوسەری “موحسن مەزڵووم” به‌ بڵاوكردنی ئه‌و وێنانه‌ وتی: ئێمە لە کوردستان فرمێسک بۆ شەهیدەکانمان ناڕێژین، پەیمان لەگەڵ ئامانجه‌كانیان نوێ دەکەینەوە. پڕ بە گەروو ناویان دێنین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بین. دایه‌ مینا، دایكی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” وێڕای به‌رز نرخاندنی یادی “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “موحسن مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، پشتیوانی خۆی له‌ دایكانی دادخواز ڕاگه‌یاند.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net