67
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شارۆچكه‌ی كانی دیناری مه‌ریوان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه، چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شارۆچكه‌ی كانی دیناری مه‌ریوان دیواره‌كانیان به دروشمه‌كانی “بژی كۆمه‌ڵه”، “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” و “ژن،ژیان،ئازادی” نه‌خشاندووه و ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان له هه‌موو ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه پیرۆزبایی كردووه.