به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، مه‌راسمێكیان به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب له شاری بانه به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان كۆبوونه‌ته‌وه. مه‌راسمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ده‌ستی پێكردووه. دواجار ئاماده‌بووان له‌سه‌ر مێژووی كۆمه‌ڵه قسه و باسیان كردووه و یادی كاك “حه‌مه‌حسێن كه‌ریمی”یان به‌رز نرخاند. پاشان یه‌ك به یه‌كی هاوڕێیان له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای ناوچه‌كه، ئێران و كوردستان، هه‌روه‌ها جێگه و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه و شۆڕشی ژینا گفتگۆیان كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه مه‌راسمه‌كه له نێو شایی و خۆشی ئاماده‌بوواندا كۆتایی پێهاتووه.