34
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “سه‌یوان ساڵحی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری “سه‌رداو”ی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “بڵكه”ی بانه به ناوی “سه‌یوان ساڵحی” گیانی له پیناو دابینكردنی پارۆیه‌ك نان به‌ختكرد.