36
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، مه‌ریوان، بیجاڕ، قوروه، سه‌قز، ئه‌هواز، تاران، هه‌مه‌دان، زه‌نجان، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل، ئه‌راك، به‌نده‌رعه‌باس، زاهیدان، كرمان، یه‌زد، شیراز، مه‌شهه‌د، خۆڕه‌م ئاوا، برووجێرد، ساری، ڕه‌شت و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.