61
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چه‌پ و سۆسیالیستی نانه‌واخانه‌كانی سنه، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد.
له‌و په‌یامه‌دا، كرێكارانی سۆسیالیستی نانه‌واخانه‌كانی سنه وێڕای پیرۆزبایی كردنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، كادر و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن.