ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، دژبه‌رانی شه‌ڕ له تل ئاویوی ئیسڕائیل و پاریسی فه‌ڕانسه دژبه هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاری تل ئاویوی ئیسڕائیل به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مان و خانووی نتانیاهوو، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاری پاریسی فه‌ڕانسه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان به‌رێوه برد و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین بگرن. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو له هێرشی مووشه‌كی حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ سه‌ر باكووری ئیسڕائیل، سه‌ربازێكی ژن كوژرا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، له وڵامدا فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بنكه‌كانی ئه‌و گرووپه‌یان به چڕی بۆردوومان كرد و به‌پێی دوایین زانیاری، چه‌ند كه‌س كوژران و بریندار بوون.