خۆپێشاندانی ماڵدزراوانی “ڕه‌یحان تاك” له‌ قه‌زوێن

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ماڵدزراوانی شیركه‌تی “ڕه‌یحان تاك” له‌ قه‌زوێن له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری كۆبوونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی “ڕه‌یحان تاك” كه‌ سه‌ر به‌ كه‌سێكی سه‌ر به‌ سپای پاسدارانه، پاره‌یه‌كی زۆری له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلیان ڕاده‌ست بكات، به‌ڵام پاش یه‌ك ساڵ چاوه‌ڕێ بوون، نه‌ ئۆتۆمبێل دیاره‌ و نه‌ پاره‌كانیان ئه‌ده‌نه‌وه‌. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، ماڵدزراوان له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری قه‌زوێن كۆبوونه‌وه‌ و دروشمه‌كانی “دادپه‌روه‌ریمان نه‌دی، چی تر ده‌نگ ناده‌ین” و “تۆپ، تانك، فشفشه، وڵامی ئێمه‌ نییه‌” به‌رز كرده‌وه‌. ناڕازیان خوازیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تاوانباران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵك و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net