ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كچێكی لاو له‌لا‌یه‌ن گه‌شتی ئێرشادی تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كچێكی گه‌نجی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له‌ شار تاران له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی گه‌شتی ئێرشاده‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و وێنه‌كانی ئه‌و ڕووداوه‌ كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، مه‌ئموورێكی ژن كه‌ چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پش له‌ هۆڵی وه‌رزشی قه‌ته‌ر بێ حیجاب لایه‌نگری له‌ یانه‌ی تۆپی پێی ئێرانی ده‌كرد و وێنه‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ چارشێو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی تاران ئازاری كچانی ئێرانی داوه‌. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیه‌ كه له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، مه‌ئموورانی ڕژیم كچێكی گه‌نج به‌ لێدان و توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ده‌گوازنه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net