29
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی” له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز نرخاند.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “سوهه‌یلا محه‌ممه‌دی” هاوژینی هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان که هاوکات بوو له‌گه‌ل ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی گوڵباران كرد. “فوئاد محه‌ممه‌دی” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری كامیاران به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.