به‌یانیه‌ی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحدی تاران سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی “داوود ڕه‌زه‌وی”

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، سه‌ندیكای شیركه‌تی واحدی تاران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی “داوود ڕه‌زه‌وی” ئه‌ندامی به‌ندكراوی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ زیندان ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوو.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یدا هاتووه‌: زیاتر له‌ ٥٠٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی “داوود ڕه‌زه‌وی” له‌ زیندانی ئێڤین دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، وێڕای به‌دواداچوونه‌كان بۆ په‌روه‌نده‌ی پزیشكی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌، ڕه‌وه‌ندی ده‌رمانی داوود به‌ فه‌رمانی به‌رپرسانی زیندان ڕاگیراوه. ناوبراو نه‌خۆشی سیسته‌می گه‌وارشی هه‌یه‌ و ناتوانێت خۆراكی زیندان بخواد، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی خراپتر بووه‌ و گیانی ئه‌و كرێكاره‌ ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ مه‌ترسی. سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر خوازیاری ئازادی بێشه‌رت و مه‌رجی “داوود ڕه‌زه‌وی” و ئیدامه‌ی پڕۆسه‌ی ده‌رمانكردنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net