كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌یانی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندان، په‌ره‌ستاران و كادری نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران به‌پێ بانگه‌وازی پێشوو له‌ چه‌ند شار ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی به‌هه‌شتی قوم، په‌ره‌ستارانی ئه‌هواز و كادری ده‌رمانی كه‌ره‌ج و بووشێهر به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه‌ چوون و پاش ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌، له‌ شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه‌. په‌ره‌ستارانی ناڕازی خوازیاری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی ئیزافه‌كاری و پاداش، كه‌مكردنه‌ه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net