29
ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، خوازیارانی مه‌سكه‌نی مللی له شاری سنه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ڕێكخراوی مه‌سكه‌ن و شارسازی كۆبوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، شاره‌داری و ڕێكخراوی مه‌سكه‌ن و شارسازی سنه پاره‌یه‌كی زۆریان له خوازیارانی خانوو له پڕۆژه‌ی بلواری ئینتزام وه‌رگرتووه، به‌ڵام خانووه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كردووه و بڕی ٨٢١ ملیارد تمه‌نیان دزیوه. ڕۆژی شه‌ممه ناڕازیان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ڕێكخراوی مه‌سكه‌ن و شارسازی كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه وتوووێژیان كرد.