75
ڕۆژی پنجشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندێكی دانیشتووی سنه به ناوی “پدرام حسێن په‌ناهی” خه‌ڵكی گوندی “قڕۆچای”ی سه‌ر به شارستانی دێولان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “پدرام حسێن په‌ناهی” به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، زیندانی له‌سێداره‌دراو، سه‌ردانی شاری دێولانی كردووه، به‌ڵام له یه‌كێك له بازگه‌كانی شاری سنه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گوازراوه‌ته‌وه.