26
وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٥ مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “عوسمان مامه”، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی بۆكان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
شه‌وی هه‌ینی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری بۆكان، “عوسمان مامه”یان له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. ئێستا ماوه‌ی ١٥ مانگه كه به‌دواداچوونه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه ئاكامێكی نه‌بووه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. ناوبراو كرێكاری شاغڵ له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری له شارۆچكه‌ی دووكان له هه‌رێمی كوردستان بووه و ئێستا بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییان نییه و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.