كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی كۆك سازی له‌ ته‌به‌س

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی كارخانه‌ی كۆك سازی ته‌به‌س له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

جاری پێشوو له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی كارخانه‌ی كۆك سازی ته‌به‌س له‌ ئاست كه‌‌مكردنه‌وه‌ی مه‌زایا و كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی كارخانه به‌ بیانووی نه‌بوونی داهات له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كان دژایه‌تیان كرد. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئاستی وه‌به‌رهێنانی كارخانه‌ی كۆك سازی ته‌به‌س له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا دوو هێنده‌ چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ی و بیانووه‌كانی خاوه‌نكار هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه‌. به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان، ساعه‌تی كاری كرێكارانیش زۆرتر كراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ستیان بۆ زیاد بكرێت، هه‌روه‌ها پاداش و یارمه‌تییه‌ غه‌یره‌ ماڵییه‌كانیش بڕاوه‌ و ئیداره‌ی كار وڵامی سكاڵای كرێكاران ناداته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net