ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، “ساسان چیمه‌ن ئارا” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری ئیلام، بۆ دوایین به‌رگرییه‌كانی سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژبه نیزام و له به‌رژه‌وه‌ندی دژبه‌رانی ڕژیم” بۆ لقی چواری لێپرسێنهری دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “ساسان چه‌مه‌ن ئارا” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلام گواسته‌وه. ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی مللی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.