گرووپی كچانی خۆره‌تاوی ورمێ ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژارده‌كانی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یاندنێكیان بڵاو كرده‌وه.
گرووپی كچانی خۆره‌تاوی ورمێ یه‌ك ساڵ پێش شۆڕشی ژینا چالاكییه‌كانی ده‌ستپێكرد،ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و كوردستان كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس دا به‌شداری نه‌كه‌ن. هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی بڕیاره ڕۆژی ١١ی ڕه‌شه‌مه بۆ دیاریكردنی ٢٩٠ ئه‌ندامی نوێی مه‌جلیس بۆ ده‌وره‌یه‌كی چوار ساڵه به‌ڕێوه بچێت. گرووپی كچانی خۆره‌تاوی ورمێ وێڕای ئاماژه‌دان به له‌ده‌ستدانی مه‌شرووعیه‌تی كۆماری ئیسلامی، ئه‌گه‌ری ڕوودانی سه‌رهه‌ڵدانێكی گه‌وره له‌داهاتوویه‌كی نزیك دا به دوور نازانێت، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه گرووپی كچانی خۆره‌تاو داوا له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ده‌كات له سندووقه‌كانی ده‌نگدان دووری بكه‌ن و ده‌نگ به ڕژیمی جهتایهتكاری ئیسلامی نه‌ده‌ن.