كوژرانی ٧ هه‌زار سه‌بازی منداڵ له‌ یه‌مه‌ن

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ٧ هه‌زار منداڵ سه‌ربازی یه‌مه‌نی له‌ كاتی ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوخۆیی له‌و وڵاته تا به‌ ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌.

یازده‌ ساڵه‌ وڵاتی یه‌مه‌ن تووشی شه‌ڕی نێۆخۆیی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بووه‌ به‌ جۆرێك كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ داناوه‌، به‌ڵام منداڵان زۆرترین پشكیان له‌و بابه‌ته‌وه‌ به‌ركه‌وته‌. وێڕای هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تی و غه‌یره‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان، كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ منداڵان وه‌كوو سه‌رباز و هه‌ناردنیان بۆ به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌ یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه و تا به‌ ئه‌مڕۆ ٧ هه‌زار منداڵ له ڕه‌وتی شه‌ڕ دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. به‌ پێی ئاماره‌كان، گرووپی حووسیه‌كان زۆرترین ئاماری منداڵانی سه‌بازیان هه‌یه‌ و ده‌وڵه‌تی یاسایی یه‌مه‌ن ته‌نیا به‌رپرسیاره‌تی كوژرانی ٢٠ منداڵی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net