ناڕه‌زایه‌تی كارمه‌ندانی بێهزیستی له‌ شاری سنه‌

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌، كارمه‌ندانی ئیداره‌ی بێهزیستی سنه‌ له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، كارمه‌ندانی بێهزیستی سنه‌ له‌ ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئیداره‌ كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ بردووه‌. له‌ كاتی ناڕه‌زایه‌تیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری بێهزیستی به‌ ناوی “حسێن ڕه‌سووڵی” هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كارمه‌ندانی ناڕازی كردووه‌ و خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئوستانداری كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net