ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری قووچان بۆ دووهه‌مین جاری به‌رده‌وام به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهران ڕه‌حیمی” هونه‌رمه‌ند و مامۆستای زمانی كوردی خه‌ڵكی خۆراسانی شومالی، هه‌وڵی ڕفاندنیان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهران ڕه‌حیمی” تا ئێستا چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی خۆراسانی شومالییهوه بانگهێشت كراوه، به‌ڵام ناوبراو هیچ كات سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده حكوومهتیانهی نه‌كردووه. ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به حوكمی قه‌زاییه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و كاتێك زانیان ناوبراو له ماڵه‌وه نییه، بنه‌ماڵه‌كه‌یان خسته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردن و وتیان: مێهران تۆمه‌تباره به هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و ئه‌بێ خۆی ڕاده‌ست بكات.