ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی بوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه قوتابیان له شاره‌كانی كوردستان، كرماشان و به‌لووچستان چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی قوتابی له سه‌رده‌شت، سنه، پاوه، كرماشان و به‌لووچستان به بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی دایكی دروشمیان له نێو كهلاسهكانی ده‌رس و نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا نووسیوه. قوتابیانی چالاك هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام نیشان داوه و داوایان له خه‌ڵكی ئێران كردووه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌شداری نه‌كه‌ن. كچان و كوڕانی قوتابی به خوێندی سروودی “خوایا وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی” و “نیشتمان تۆم خۆش ئه‌وێ” خوازیاری بایه‌خ دان به زمانی دایكی و دابینكردنی ئیمكاناتی په‌روه‌رده به زمانی دایكی بوون.