ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د حسێنی”، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئازادیخوازانی كوردستان و چه‌ند شاری ئێران له چه‌ند چالاكییدا یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌رییان به‌رز نرخاند.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی سنه بۆ ڕێزگرتن له یادی “محه‌مه‌د حسێنی”، دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه. هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران بۆ یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه مۆمیان داگرساندووه و تراكتیان بڵاو كردۆته‌وه، له شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان خۆراكیان له نێو خه‌ڵكی هه‌ژار دا بڵاو كرده‌وه. “محه‌ممه‌د حسێنی” كرێكاری خه‌ڵكی كه‌ره‌ج بوو كه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هاوڕێ له‌گه‌ڵ “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” له سێداره دران.