به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سیتادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام به‌پێی بڕیاری لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌سڵی ٤٩ی یاسای بنه‌ڕه‌تی، فه‌رمانی زه‌وتكردنی مڵكی “وه‌لی قه‌ڵوه‌زی”، هاوژینی “شه‌یدا قه‌ڵوه‌زی” چالاكوانی خه‌ڵكی سنه‌ی داوه و بڕیاره ڕۆژی ١٠ی ڕه‌شه‌مه ئه‌و خانووه له ڕێگه‌ی هه‌ڕاج كردنه‌وه بفرۆشرێت.
ئه‌و خانووه له قهراردادێگی فه‌رمی له‌لایه‌ن “شه‌یدا قه‌ڵوه‌زی”یه‌وه ڕاده‌ستی “وه‌لی قه‌ڵوه‌زی” كراوه، به‌ڵام دادگای پێداچوونه‌وه به پێی ماده‌ی ١٤ی ئه‌سڵی ٤٩ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ناشه‌رعی زانیوه و بڕیاری به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داوه. “شه‌یدا قه‌ڵوه‌زی” چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی گرووپی دایكانی ئاشتی كوردستان، له ڕێكه‌وتی ٢٦ی گوڵانی ١٣٩٥ به بیانووی به‌شداری له مه‌راسمی نه‌ورۆزی گوندی قه‌سریانی سنه، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٨ ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. پاش ماوه‌یه‌ك ناوبراو به‌هۆی گوشاری به‌رده‌وامی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. “شیوا قه‌ڵوه‌زی” كچی شه‌یدا له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه باوكی پاش سه‌فه‌ری دایكی بۆ ده‌روه‌ی وڵات، له ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی و به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له زه‌وتكردنی وهسیقهكه، بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی به دادگا په‌رداخت كردووه و به‌ڵگه‌ی مه‌حزه‌ری خانووه‌كه ئازاد كراوه. ئێستا سیتادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام هه‌وڵی داگیركردنی ئه‌و مڵكه ئه‌دات له حاڵێكدا به‌ڵگه‌ی مه‌حزه‌ری ئه‌و خانووه به ناو وهلیڵ قهڵوهزییهوه تۆمار كراوه.