پشتیوانی “گه‌وهه‌ر عشقی” دایكی “سه‌تار به‌هه‌شتی” له‌ چوار منداڵی به‌ندكراوی جوانڕۆ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌، “گه‌وهه‌ر عشقی” دایكی هه‌میشه زیندوو “سه‌تار به‌هه‌شتی” له‌ په‌یامێكدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ڕفاندنی چوار مێرمنداڵی خه‌ڵكی جوانڕۆ، پشتیوانی خۆی له‌و چوار به‌ندكراوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه‌ و خوازیاری ئازادی بێشه‌رت و مه‌رجیان بوو.

“گەوهەر عشقی” دایکی نەمر “سەتار بەهەشتی” لەگەڵ بڵاو كردنەوەی وێنەی چوار دەستبەسەرکراوی جوانڕۆ نووسیویەتی: منداڵەکانم دەڵێن جەلادەکانی خامنەیی چەند مێرمنداڵیان لە شاری جەوانڕۆ بە تاوانی دڵخۆشبوون بە دۆڕانی یانه‌ی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کردووە و ئێستاش لە زینداندا ڕاگیراون. ناوی ئەو چوار مێرمنداڵە: “محەممەد مەحموودی” تەمەن ١٦ ساڵ، “محەممەد یوسفی” تەمەن ١٧ ساڵ، “دیاکۆ بەهرووجە” تەمەنی ١٧ ساڵ و “هەمزە بەرزگەر” تەمەن ٢١ ساڵه‌یه‌‌ و ئه‌بێ به‌زووترین كات ئازاد بكرێن. هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ڕژیم ئه‌بێ یه‌كگرتووییمان به‌هێزتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی بیڕوخێنین. كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ بڕوات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net