29
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا ٨ مامۆستای زمانی دایكی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و پێنج مامۆستای دیكه به شه‌لاق و زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ئاماره تۆماركراوه‌كان، له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی زمانی كوردی له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان زیادی كردووه، به جۆرێك كه ٨ مامۆستای زمانی كوردی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراون و پێنج كه‌س له‌لایه‌ن ده‌زگای نادادپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی سه‌رجه‌م به ٣٦ ساڵ زیندان و ٨٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون.