بانگه‌وازی كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه‌ بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌اڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه‌ له‌ بانگه‌وازێكدا داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد تا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامیدا به‌شداری نه‌كه‌ن.

له‌ به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: خه‌ڵكی شه‌ریف و ئازادیخواز، كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشی كوردستان، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ ئاگادارن، ١١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٢هه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شۆرا ئیسلامییه‌كانی ڕژیم و شه‌شه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی خوبره‌گانی ڕێبه‌ری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. به‌رپرسانی قاتڵی ڕژیم، هۆكاره‌كانی چه‌وسانه‌وه‌، هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی خه‌ڵك، فه‌رمانده‌كانی كوشتاری جه‌ماوه‌ری بێ تاوان و كۆڵبه‌ران، به‌رپرسانی ڕفاندنی چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و سیاسی، ئه‌شكه‌نجه‌كه‌ران و له‌سێداه‌رده‌رانی به‌ندكراوان، بانگه‌شه‌ی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژارده‌ن ده‌كه‌ن. ئێستا كۆمه‌ڵێك به‌كرێگیراوی ویلایه‌تی فه‌قیه و هاوكاری جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم خۆیان وه‌كوو نوێنه‌ری خه‌ڵك به‌ربژێر كردووه‌، ئێمه به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌رۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان یان دووكانه‌كانیان وه‌كوو شوێنی پڕۆپاگه‌ندا بۆ جه‌نایه‌تكاران به‌كار دێنن ده‌ڵێین: ئێوه‌ شه‌ریكی جه‌نایه‌ته‌كان و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكن و هۆشدارتان پێ ده‌ده‌ین له‌ هه‌ر چه‌شنه هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ڕژیم خۆبوێرن، تاكوو به‌ر ڕه‌ق و كینه‌ی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ نه‌كه‌ون. بژی ئازادی و به‌رابه‌ری، بژی ژن،ژیان،ئازادی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net