ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری مه‌ریوان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “دانا لەنجاوایی”  چالاكی مەدەنی خه‌ڵكی مەریوان، به‌بێ بەڵگەی قه‌زایی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئەو ناوەندە ئەمنییە ڕاگوێزرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “دانا لەنجاوایی” ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممە لە دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی مەریوان بە “چالاکی تەبلیغی دژی نیزام” تۆمەتبار و به‌ یه‌ك مانگ زیندان له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو پێشتریش بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە نیزام” سزای یەک ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای ٨ مانگ زیندان و ٨٠ زەربەی شه‌لاقی بەسەردا سەپێندرابوو. شابانی باسه‌ كه‌ “دانا له‌نجاوایی” بەهۆی گوشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، لە درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆی پەیام نووری مەریوان بێبەش کراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net