شه‌وی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی سێ بارهه‌ڵگر له مله‌ی مرواری سه‌ر به شاری كامیاران، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو بارهه‌ڵگر له جاده‌ی نێوان سنه بۆ كامیاران له‌گه‌ڵ تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی پێكیانداداوه و به‌وهۆیه‌وه دوو شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان له نێو ئاگردا سووتاون و شۆفێرێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه كه ماوه‌ی ٢٠ ساڵه حكوومه‌ت به‌ڵێنی درووستكردنی ئۆتووبانی میاندووئاو كرماشانی داوه، به‌ڵام هێشتا به‌ڵێنیه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه. له حاڵێكدا ئه‌و جاده تڕانزیتیه داهاتێكی زۆری بۆ حكوومه‌ت هه‌یه، به‌ڵام ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به ژیانی خه‌ڵك نادات و ساڵانه به ده‌یان كه‌س له‌و جاده به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی ده‌بنه قوربانی.