ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه، ٨٠٠ به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم خوازیاری لهسهركاردوورخستنهوهی “په‌یمان خانزاده” سه‌رۆكی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨٠٠ به‌ندكراوی زیندانی ورمێ له نامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌لایه‌ن “په‌یمان خانزاده” سه‌رۆكی ئه‌و زیندانه كردووه. به‌ندكراوان ڕایانگه‌یاندووه كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری مه‌ئموورانی زیندان بووه‌ته هۆی خۆكوژی چه‌ند به‌ندكراوی ئه‌و به‌ندیخانه. به‌وته‌ی به‌ندكراوان ئیمكاناتی ڕیفاهی به ئه‌نقه‌ست له زیندانیان زه‌وته ده‌كرێت و به‌رپرسانی زیندان وه‌كوو ئامرازێك بۆ ئه‌شكه‌نجه دان كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها هه‌ندێك ژووری تایبه‌ت به ناوی “به‌ندی “پاك” بۆ ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی ساز كراوه كه باروودۆخیان له به‌نده‌كانی تاكه‌كه‌سی زۆر خراپتره و تا ئێستا چه‌ند به‌ندكراو له‌و به‌نده ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی و گیانیان له‌ده‌ست داوه.