62
ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه، خوێندكارانی زانكۆ له شاری پیزای ئیتالیا بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی ناڕازی شاری پیزای ئیتالیا، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین و وتنه‌وه‌ی دروشمی “فه‌له‌ستین ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، به‌ره‌و مه‌یدای كوالییهری به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆایس هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له شاری فلۆڕانسیش لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین چوونه به‌رده‌م كۆنسوولخانه‌ی ئه‌مرێكا و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.