نبشته‌جێبوونی ٨ هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌ په‌راوێزنشینه‌كانی بۆكان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: نزیكه‌ی ٨ هه‌زار كه‌س له‌ جه‌معیه‌تی بۆكان له‌ ناوچه‌ په‌راوێزنیشنه‌كان كه‌ ناسراوه‌ به‌ “مه‌سكه‌نی نائیمه‌ن” نیشته‌جێین و له‌ هه‌موو ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌رین.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ئه‌و ٨ هه‌زار كه‌سه‌ له‌ ١٢ ناوچه‌ی شارستانی بۆكان شناسایی كراون و وێڕای ناستانداردبوونی خانووه‌كانیان، له‌ ئاو، به‌رق، گاز و ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و بێهداشت بێبه‌شن. ده‌وڵه‌ت به‌ بیانووی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ فه‌رمی له‌لایه‌ن شاره‌وانی و ئیداره‌ی ڕێگه‌ و شارسازی نه‌ناسراون، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان تێدا ئه‌نجام نه‌داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net