بێكاری ٧ هه‌زار كرێكاری به‌لووچ به‌هۆی نه‌دانی مۆڵه‌تی ماسی گرتن

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، ماسیگیرانی به‌لووچ له‌ شاره‌كانی چابه‌هار، كۆناره‌ك، ده‌شتیاری و زه‌ڕئاباد تووشی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون و ده‌وڵه‌ت مۆڵه‌تیان پێ نادات.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌لانیكه‌م ٢٨٥ به‌له‌م له‌ شارستانه‌كانی که‌نار ده‌ریا له‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان بوونیان هه‌یه‌ و هه‌ر به‌له‌م ده‌توانێت ٢٥ كرێكار دامه‌زرێنێت به‌ڵام ده‌وڵه‌ت پێدانی مۆڵه‌تی به‌ خاوه‌ن به‌له‌مه‌كان ڕاگرتووه‌ و هه‌زاران كرێكار له‌ بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌. ئه‌و له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕێكخراوی شیلاتی ئێران به‌رده‌وام مۆڵه‌تی سه‌یدی تڕاڵ به‌ كۆمپانیا چینیه‌كان ئه‌دات كه‌ زیانێكی زۆر به‌ ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ش ده‌گه‌ینن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net